AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٩ ١٣:٣٦

لە میانەی سەفەرەکەی بۆ کوردستان

سەردانی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی سنە

سەردانی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی سنە

وەزیری ناوخۆی ئێران ڕەوتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە بە سەر کردنەوە و داوای تەواو کردنی ئەو پڕۆژە لە خێراترین کاتی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی ڕۆژی سێشەممە دوای گەییشتنی بۆ سنە چووە پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە و لە نزیکەوە لە ڕەوتی چێ کرانی بیناکانی تایبەت بە هێڵی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ پاڵاوگە ئاگادار کرایەوە.

ناوبراو لە ڕەوتی ئەو سەردانە ڕایگەیاند: بەختەوەرانە ئەو پڕۆژە پێشکەوتنی زیاتر لە 90 لەسەدی هەبووە و بەزووی کۆتایی دێت.

وەحیدی وتیشی: چاوەڕوانی دەکرێت بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژە چارەسەری نیگەرانی ئاوی خەڵکی سنە دەبینین و زیاتر لە 4 هەزار دۆنم لە زەوییەکانی دەڤەری بەنداوی ئازادیش دەکرێنە ئاوی.

وەزیری ناوخۆی ئێران لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرنامەی تایبەتی هەفتەی یەکگرتوویی بەشداری دەکات و لەگەڵ زانایانی ئایینی ئەهلی سوننە و شیعەی پارێزگا دیدار دەکات.

News ID 43731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha